درێژەی دەستبەسەری ڕەعنا کوورکوور لە زیندانی ئێڤین

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕەعنا کوورکوور، خوشکی عەباس کوورکوور کە بەتۆمەتگەلی پێوەندیدار بە ناڕەزایی دەبڕینەکانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بە ئێعدام مەحکووم کراوە، بۆ خۆیشی لە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، دەستبەسەر کراوە و لە زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، ڕەعنا کوورکوور لە دادسەرای پاکدەشت لە گەڵ دوو دۆسیەی لێک جیاواز ڕووبەڕوو بووەتەوە کە بریتین لە پڕوپاگاندا دژی ڕێژیم و پێوەندی بە گرووپە دژبەرەکانی ڕێژیمەوەیە کە بڕیارە لە دادگای ئینقلاب تاوتوێ بکرێت.
هەروەها، بەشێکی دیکە لە دۆسیەی ناوبراو لە دادگای سزاکان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٤ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی هێشتا چارەنووسی نادیار و چاوەڕوان لە زیندانی ئێڤین ماوەتەوە.

سەرەڕای دانانی بارمتەی ٧٠٠ملوێن تمەنی بۆ ئازادی کاتی ڕەعنا کوورکوور، بەهۆی بەهۆی نەبوونی توانای ماڵی بنەماڵەکەی، هەروا لە دەستبەسەری ماوەتەوە.

شیاوی باسە کە عەباس کوورکوور، برای ڕەعنا کوورکووریش بەتۆمەتگەلی تایبەت بە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بە ئێعدام مەحکووم کراوە و حوکمەکەی لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسند کراوە.

ق.ش

The post درێژەی دەستبەسەری ڕەعنا کوورکوور لە زیندانی ئێڤین appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە