مانگرتنی ناڕەزایی دەربڕینی ژنانی سیاسیی زیندانی ئێڤین دژی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، ژنانی سیاسیی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین وەکوو دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ پەخشان عەزیزی و دژیایەتی لەگەڵ حوکمی تۆڵەستاندنەوەی ڕێژیمی ئێران دژی ژنان، لە شوێنی هەواگۆڕکێی زیندان دەستیاندایە مانگرتن.

ئەم مانگرتنە تا دەسپێکی ڕۆژی یەکشەممە بە وتنەوەی درووشمی نابۆ ئێعدام، مردن بۆ دیکتاتۆر و جەخت لەسەر ئازادی زیندانیانی سیاسیی و نوێ کردنەوەی پەیمانی بەرخودان تا پووچەڵکردنەوەی حوکمی کوشتنی حکوومەتی درێژەی هەبوو.

شیاوی باسە کە چوارشەممە ٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلاب بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری، حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی بەتۆمەتی بەغی ڕاگەیەندرا و لە چوارچێوەی ئەم حوکمە تۆڵەستێندەرانە پاش ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، مانگی ڕابردوویش شەریفە محەممەدی لەلایەن دادگای ڕەشتەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.

ق.ش

The post مانگرتنی ناڕەزایی دەربڕینی ژنانی سیاسیی زیندانی ئێڤین دژی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە