ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانkmmk، سلێمان ئەدهەمی، حسەی خەسرەوی و هیوا نووری، سێ زیندانی ئاینیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن سیستەمی گەندەڵی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بە بەغی تۆمەتبار کران.
ئەم سێ چالاکە ئاینییە کوردە بەم زووانە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە ورمێ بەتۆمەتگەلی وەکوو، بەغی، ئەندامەتی لە گرووپگەلی توندڕەووی ئیسلامی ئەنسارولسنە و پڕوپاگاندا دژی ڕێژیمی ئێران ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
تۆمەتی بەغی بەپێی یاساکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، ئەگەری هەیە دەرکردنی حوکمی قورسی وەکوو ئێعدامی لێبکەوێتەوە.
ئەم زیندانیانە لە زەمەنی دەستبەسەری سێ مانگەیاندا لە گرتووخانەی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعات، بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، بە قورسی ئەشکەنجە کرابوون و لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بێبەری بوون.
سلێمان ئەدهەمی، حسەین خەسرەوی و هیوا نووری، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە تیرۆریستییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە بۆکان تونداژۆیانە دەستبەسەر کران.
ئەم هاوڵاتیانە پاش سێ مانگ لە گرتووخانەی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوازران و هەنووکە بەبێ هەبوونی مافی پشوو لو زیندان ڕاگیراون.
ق.ش
The post سەپاندنی تۆمەتی بەغی بەسەر سێ زیندانی ئاینیی کوردـدا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.