سەوڵاوا؛ دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی ژیوار سەربە سەوڵاوا بەناوەکانی حسەین ئاداک و نەزیر ئاداک بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم دوو هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

The post سەوڵاوا؛ دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە