ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانه ناوەندی هەواڵگری kmmk، چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٥٠ساڵ تەمەنی خەڵکی مەهاباد بەناوی ئەحمەد تەرمن بەتەقەی ڕاستەوخۆ و بەئەنقەستی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەتەمای دەستبەسەری ناوبراوەوە بوون، کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار کوتوویە: ئەم هاوڵاتییە بەبۆنەی تێهەڵچوونی کوڕەکەی لەگەڵ بەسیجییەک بەدوایەوە بوون، سەرەتا لە بەرانبەر ماڵەکەی لە گەڕەکی باخی سیسەی شاری مەهاباد فیشەکێکی لێدراوە پاش ئەوە لە نێزیک مەلەوانگەی بەهمەن دەکەوێتە سەر زەوی و جارێکیتر لە تەقەی دووهەمدا کە دەدرێ لە سەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەکوژرێت.
ق.ش
The post کوشتنی هاوڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.