درێژەی نادیاربوونی چارەنووسی ئەمیر جەهانگیری لە گرتووخانەی ئیتلاعات

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، دوو حەوتوو بەسەر دەستبەسەری ئەمیر جەهانگیری هاوڵاتی کوردی ٣١ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی قەڵای سەردار و دانیشتووی نازلوو سەربە ورمێ تێپەڕیووە بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو بەردەست نییە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەکرێگیراوانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعات بە چوار ماشێن و دەیان چەکدارەوە هەڵیانکوتایە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە کوردە و دەستبەسەریان کرد.

بەکرێگیراوانی ڕێژیم ئەم گەنجەیان لە پێش چاوی دایک و خوشکی دایە بەر لێدان و سووکایەتیان پێ کرد و بە شکاندنی درگاو پەنجەرەی ماڵەکەیان، تەنانەت دایان لە ئەندامانی بنەمەڵەکەشی.

تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەمیر جەهانگیری بەردەست نییە.

ق.ش

The post درێژەی نادیاربوونی چارەنووسی ئەمیر جەهانگیری لە گرتووخانەی ئیتلاعات appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە