مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی سێشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە هێڵی سنووری دووپلوورەی مەریوان دەستیان سایە دانانی بۆسە و تەقە لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کە بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بەناونیشانی یاسین ڕاستخانە ٢٢ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی دووپلوورەی مەریوان پێی فیشەکی بەر دەکەوێ و بەقورسی بریندار دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان ڕاگوازراوە.

ق.ش

The post مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە