ڕاپۆرتێک لە دوو هەوڵی تراژیکی خۆکوژی بنەماڵەیی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هەینی ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، پاش هەوڵی خۆکوژی و ژەهراوی بوونی بەکۆمەڵ و هاوکاتی چوار هاوڵاتی لە ئیلام، دوو خوشک بەناوەکانی تەڕگوڵ و ئیلناز شیرعەلیان و گەنجێک بەناونیشانی عەلی محەممەدزەمانی گیانیان لە دەست دا و هاوڵاتییەکی دیکە بۆ ناوەندێکی دەرمانی ڕاگوازرا.

لە چوارچێوەی ئەم هەواڵەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ئەمساڵ، سەجاد جەهانفەڕ پاش خۆکوژی و مردنی هاوژینەکەی دنیا جەهانفەڕ پاش هەوڵێکی ناسەرکەوتوو، سەرلەنوێ دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، کێشەی ماڵی یەکێک لە هۆکارە سەرکییەکانی خۆکوژی ئەم دوو هاوسەرەی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی ئەسەداوا بوو.

ق.ش

The post ڕاپۆرتێک لە دوو هەوڵی تراژیکی خۆکوژی بنەماڵەیی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە