دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە نەغەدە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی دووشەممە یەکی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی کورد بەناوی ڕامین زلە کوڕی کەماڵ خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

The post دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە نەغەدە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە