ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk)، وریشە مرادی کە بە بەغی تۆمەتبار کراوە، سەرەڕای تێپەڕینی نێزیک بە ساڵێک دەستبەسەری، هێشتا بە شێوەی بێ بڕیار و چاوەڕوان لە زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە.
ناوبراو کە لە ناوەڕاستەکانی مانگی گوڵان بە فەرمانی دادوەر قاسم سەڵەواتی پێوەندی تێلەفوونی و چاوپێکەوتنی لێ قەدەغە کرابوو، بەردەوام هەر بێبەرییە.
وریشە مرادی نێزیک بە ساڵێکە دەستبەسەرە و سەرەڕای بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی دادگای ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، لە لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر قاسم سەڵەواتی بەتۆمەتگەلی بەغی و ئەندامەتی لە گرووپێکی ئوپوزسیۆنی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێشتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دووهەم دیاری نەکراوە.
هەروەها وریشە مرادی لە ناوەڕاستی گوڵانەوە لەسەر داوای دادوەر قاسم سەڵەواتی لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەرەکەی بێبەرییە و بەردەوام هەر بێبەریشە.
ق.ش
The post وێڕای تێپەربوونی نێزیک بەساڵێک، بەردەوامی دەاتبەسەری و بێبڕیارمانەوەی وریشە مرادی لە زیندانی ئێڤین appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.