مامۆستایەکی کورد زیندانی فەلاقەی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ئەمجەد بەختیاری بەبۆنەی بەشداری لە ڕاپەڕینی ژینا بەتۆمەتگەلی دەستنیشانکراو، تێکدانی ئاسایشی گشتی و پڕوپاگاندا لە بەرژەوەندی دژبەرانی دەسەڵات لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیم لە دێولان بە ١٢مانگ زیندان و لێدانی ٧٤ قامچی مەحکووم و ئەو حوکمە بۆماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.

شیاوی باسە ئەمجەد بەختیاری تەمەن ٥٠ساڵ و خەڵکی دێولان، لەم دواییانەشدا بەبۆنەی چاوپێکەوتنی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتەوە بانگهێشتە و هەڕەشەی لێکراوە.

هەروەها ناوبراو لەلایەن لێژنەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی پارێزگای سنەیش بەتۆمەتگەلی وەکوو بەشداری لە خۆپیشاندانەکان و بێڕێزی بە خامنەیی لەگەڵ بێنی پلەبەندی مامۆستایان ڕووبەڕوو بوەتەوە.

ئەمجەد بەختیارت سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن بەکرایگیراوانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و لە نێوەڕاستی خەزەڵوەری هەمانساڵ بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

ق.ش

The post مامۆستایەکی کورد زیندانی فەلاقەی بەسەردا سەپێنرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە