20
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ئێوارەی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد هێرشیان کردەسەر ماڵی محەممەد ڕەزا قەیتەرانی ٢٢ساڵ تەمەن و دەستبەسەریان کرد.
تا ئێستە زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەردەست نییە.
شیاوی باسە کە محەممەڕەزا قەیتەرانی پێشتر لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی بۆ ماوەی سێ مانگ لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران دەستبەسەر کرابوو.
ق.ش
The post مەهاباد؛ دەستبەسەری محەممەدڕەزا قەیتەرانی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.