خۆکوژی سێ هاوڵاتی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی موبینا سادقی١٧ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی تەقیاوای سەربە شاری میاندواو، ئەبوولفەزل محەممەدی ١٩ ساڵ تەمەن خەڵکی دێلواران و حسەین پەناهیزادە هاوڵاتی خەڵکی کۆدەشت دەستیان داوەتە خۆکوژی و کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەبوولفەزل محەممەدی لە ماوەی بەرێ دا تووشی کێشمەکشی ڕۆحی بووە و سەرەڕای داوای یارمەتت لە دەورووبەرەکەی هەوڵێکی جیددی بۆ نەدراوە.

شیاوی باسە زانیارییەکی ورد لە هۆکار و پاڵنەری خۆکوژی هاوڵاتیانی دیکە بەردەست نییە.

ق.ش

The post خۆکوژی سێ هاوڵاتی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە