لەسێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی عادڵ‌ئاوای شیراز

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناوی موجتەبا کەرەمی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی هەرسین سەر بە کرماشان لە زیندانی عادڵ‌ئاوا لە شیراز جێبەجێ کرا.

به پێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو سێ ساڵ پێش به تۆمەتی پێوەندیدار به ماده هۆشبەرەکان دەسبەسەر کرا و پاشان له لایەن سیستەمی قەزایی ڕژێمی ئێرانەوه حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لە بێدەنگی تەواوەتی میدیا ناوخۆیی و حکومییەکانی ئێراندا ڕوویدا.

خ.ع

The post لەسێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی عادڵ‌ئاوای شیراز appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە