دەستبەسەری ژنێکی گەنج لەبانە لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ئێوارەی شەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، دڵۆڤان شەریفی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە تیرۆریستییەکانی سپای پاسدارانەوە لە بانە دەستبەسەر کراوە.

بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ وەرگرتنی زانیاریی ناوبراو تا ئێستە بێ ئەنجام ماوەتەوە و دامەزراوە ئیتلاعاتییەکان لە هەر چەشنە وڵامدانەوەیەک خۆ دەبوێرن.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پالی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

The post دەستبەسەری ژنێکی گەنج لەبانە لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە