خوڕەماوا؛ خۆکوژی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لە کاتی سەربازی زۆرەملێدا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، بەرزان خالیدیان، هاووڵاتیی خەڵکی بانە کە خەریکی تێپەڕاندنی سەربازی بوو، دەستی دایه خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە بارەی هۆکار و پاڵنەرەکانی خۆکوژی ئەم هاووڵاتییە کە لە بارەگای ناوەندیی هێزی پۆلیسی ڕێژیمی ئێران لە خوڕەماوا خەریکی سەربازی بووه، هیچ زانیارییەکی دروست و ڕوونمان لە بەردەست نییە.

خ.ع

The post خوڕەماوا؛ خۆکوژی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لە کاتی سەربازی زۆرەملێدا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە