خۆکوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێران له پیرانشار

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕی٢٧٢٤ی کوردی، عەبدولڕەحمان محەمەدی خەڵکی پیرانشار و ئەندامێکی دەرکراوی سپای پاسدارانی ئێران کە پێشتر تووشی خەمۆکی ببوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شایانی باسه، دەرکردنی عەبدوڕەحمان محەممەدی، بووەتە هۆی سازبوونی کێشە لە نێو بنەماڵەکەی و لە ئەنجامدا جێهێشتنی ماڵەوە لە لایەن هاوسەرەکەی لێکەوتەوە.

خ.ع

The post خۆکوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێران له پیرانشار appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە