گرژترکردنی گوشاری ڕێژیمی ئێران بۆ دیپۆڕت کردنەوەی کایا ڕەبیعبەیگی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سیرووس( کایا) ڕەبیعبەیگی چالاکی سیاسیی خەڵکی شاری ئیلام پاش گرژبوونی گوشارەکان و هەڕەشەی دامەزراوە سایبێرییەکانی ڕێژیمی ئێران لە چوارچێوەی سڕینەوە و لەناوبردنی چالاکانی سیاسیی و مافی مرۆیی کەوتۆتەبەر مەترسیی دیپۆڕت کردنەوە بۆ ئێران.

شیاوی باسە کە ناوبراو کەلە گەڵ هاوسەر و منداڵەکەی نیشتەجێی هەولێرە لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە گوشاری خراوەتەسەر و مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی لەسەرە.

ق.ش

The post گرژترکردنی گوشاری ڕێژیمی ئێران بۆ دیپۆڕت کردنەوەی کایا ڕەبیعبەیگی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە