ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، فەرهاد شێخی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی هەشتگردی کەرەج، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کەرەجەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئاسف حسەینی بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بەساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئەم چالاکە کرێکارییە بەبۆنەی سزای تەواوکەرەوە بەدوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەر لە ئێران، دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ دیواندەرە بۆ ماوەی دووساڵ لە پارێزگاکانی ئەلبورز و تاران مەحکووم کراوە.
بڕیاری ڕادەستکردنی بۆ دادگایی کردنی ئەم چالاکە کرێکارییە لە پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن لقی ٦ی لێکۆڵینەوەی داواکاری گذتی هەذتگرد بۆ دەرچبوو.
فەرهاد شێخی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە لەماڵەکەی خۆی لە هەذتگردی کەرەج دەستبەسەر و بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگوازرا.
هەروەها ناوبراو لە ڕێکەوتی یەکی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگوازرا. فەرهاد شێخی ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ئەو ساڵە بۆ زیندانی ناوەندی کەرەج ڕاگوازرا.
فەرهاد شێخی لە کۆتاییدا ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوابەدوای دەرکردنی لێبوردنی ناسراو بە بەخشین لە زیندان ئازاد کرا.
ق.ش
The post فەرهاد شێخی چالاکی کرێکاری زیندانی بەسەردا سەپێنرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.