بانه؛ ئەشکەنجە و تەقەکردن له هاووڵاتییەک له کاتی کۆڵبەریدا

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵگریKMMK، ڕۆژی شەممە نۆی پووشپەڕی٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی شێرزاد چاوشینی، کەوتە بەر ئەشکەنجە و تاڵان و تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕژێمی ئێران له سنووری هەنگەژاڵی بانە.

ئەم هاووڵاتییە ٣٤ساڵ تەمەنە کە خەڵکی بانەیە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر دەکرێ و پاش ئەشکەنجە و سووکایەتی پێکردنی و تاڵان کردنی مۆبایل و بڕی١٢٣٠دۆلار، ڕێگای پێدەدەن بڕوات، بەڵام له پشتەوە ڕاستەوخۆ بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێدەکەن و برینداری دەکەن.

خ.ع

The post بانه؛ ئەشکەنجە و تەقەکردن له هاووڵاتییەک له کاتی کۆڵبەریدا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە