ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست ناوەندی هەواڵی KMMK کەوتووە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا گوشارەکان بۆ سەر ڕەزا ڕەسایی، زیندانی سیاسی کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە، کە کاربەدەستانی زیندانی دیزڵ ئاباد لە کرماشان، لە حەفتەیەک لەمەوبەرەوە دەستڕاگەیشتن بە پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕەزا ڕەسایی پچڕاندووە. به پێی ئه م سه ڕچاوه یه تا ئێستا بەڕپرسانی زیندان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان له بارەی هۆکاری ئەم سنووردارکردنەوەیه نەداوه.
لە لایەکی دیکەوە، لە هەمان کاتدا کە دەستڕاگەیشتن بە پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی ڕووبەڕووی ئەم زیندانییه پچڕاوە، فشارەکانی سەر بنەماڵەکەیشی زیادی کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەیوەندی تەلەفۆنی هەڕەشەئامێز و هەڕەشەی دەستبەسەرکردنی ئەندامانی خێزانەکەی، لەو فشارانەن کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بۆ بنەماڵەی ڕەزا ڕەسایی خراوەتە سەر.
ڕەزا ڕەسایی تەمەن ٣٤ ساڵ لە لایەن لقی دووی دادگای تاوانەکانی پارێزگای کرماشان لە ڕەزبەری٢٧٢٣ی کوردی، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی نادر بەیرامی بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی ڕژیم له شاری سەحنە، به کوشتنەوەو و تۆڵەلێکردنەوە مەحکووم کرا. ئەم حوکمە دواتر لە لایەن لقی ١٧ی دادگای باڵای ڕژێمەوە لە ڕۆژانی کۆتایی مانگی سەرماوەزدا پەسەند و پشتڕاست کرایەوە.
نادر بەیرامی لە ٢٧ی خەزەڵوەری٢٧٢٢، له خڕبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی سەردەمی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی لە شاری سەحنه کە بە هۆی هێرشی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس بۆ سەر خۆپیشاندەران، کێشرا بە توندوتیژیدا و لە کاتی ململانێی نێوان هاوڵاتیەکان و سەرکوتکەراندا، کوژرا.
پەسەندکردنی ئەم بڕیارە لە دادگای باڵای ڕژیمی ئێران له کاتێکدایه. کە ئەو فەرمانەی وا لە لایەن دادگای خوارەوە دەرچووە، چەندین کەموکوڕی فەرمی و جەوهەری هەیه.
پشتبەستن بە دانپێدانانی زۆرەملێی تۆمەتباران لەو دۆسیەیەدا دژی یەکتر، بە ئەنقەست گوێنەدان بە ئیفادەی ژمارەیەک تۆمەتبار لە بەرژەوەندی ڕەزا ڕەسایی، ڕوونکردنەوەی تۆمەتبارکردن لەسەر بوونی عەیب لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، گرنگی نەدان بە بۆچوونی پسپۆڕی پزیشکی دادوەری، ئەمانە بەشێکن لەو هەڵانەی کە له حوکمەکەدان.
خ.ع
The post زیادبوونی فشارەکان لەسەر ڕەزا ڕەسایی زیندانی سیاسیی مەحکووم به سێداره appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.