سێ خۆکوژی له سێ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، له ڕۆژانی شەمە دووی مانگ، یەکشەمه سێهەم و دووشەمە چواری پووشپەڕی٢٧٢٤، سێ هاووڵاتی به ناوەکانی، حەمید قوبادی خەڵکی کوئەشتی لوڕستان، ئاناهیتا ئەحمەدی خەڵکی سەقز و میلاد بەیرام‌پوور خەڵکی بۆکان، دەستیان دایه خۆکوژی و کۆتائییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵه له مەڕ پاڵنەرەکان و هۆکارەکانی ئەم خۆکوژییانە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییه.

خ.ع

The post سێ خۆکوژی له سێ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە