ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە ناوەندی هەواڵگریKMMK گەیشتوون، ڕۆژی چوارشەمە٣٠ جۆزەردانی٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناسنامەی سەعید فاتمی٢٨ساڵ تەمەن خەڵکی مەریوان و موستەفا ڕەحمانی خەڵکی کرماشان، هەروەها ڕۆژی دواتر، واتا پێنجشەمە٣١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی نەوید مەلائەحمەدزادە، دەستیان دایه خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵه، زانیارییەک سەبارەت بە پاڵنەرە دەرەکی یان دەروونییەکان له بەردەستدا نییه.
شایانی باسه، نەداری و دەستەنگی ئابووری و بێدادی کۆمەڵایەتی، کە ڕژێمی ئێرانبە شێوەیەکی سیستماتیک بە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دایسەپاندووه، دەکرێت وەکوو هۆکاری سەرەکی ئەم دیاردەی خۆکوژی چاوی لێبکرێت.
خ.ع
The post ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ سێ خۆکوژی له دوو ڕۆژدا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.