مەترسی دیپۆرت کردنەوەی چالاکوانێکی سیاسی له تورکیه بۆ ئێران

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتی ئاوات(عیسا) بازیار: چالاکوانی سیاسی نوورزاد عەلیمورادی تەمەن٣٣ ساڵ، ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی نوروێژ، ڕۆژی چوارشەمە٣٠ جۆزەردانی٢٧٢٤، له کەمپی لینا-ی نۆروێژەوە، بە فڕۆکە ڕاگوێزی تورکیا کراوەتەوە و ئەگەری ڕادەست کردنی ناوبراو بە ڕژیمی ئێران زۆره.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووه: نوورزاد عەلیموردای هەشت ساڵ لەمەوپێش داوای پەنابەری له وڵاتی نوروێژ کردووه، بەڵام داواکاریی ناوبراو وەر نەگیراوە و حکومەتی نوروێژ بڕیاری گەڕاندنەوەی بۆ ئێران دەرکردووه.

جێی ئاماژەیه، نوورزاد له فڕۆکەخانەی ئەستەنبۆڵی تورکیا، له کاتی گواستنەوەی بۆ فڕۆکەی ئێران، هەوڵی خۆکوژی دەدات و بۆ چارەسەری دەبرێت بۆ نەخۆشخانە.

شایانی باسە، سەرەڕای ڕاگیرانی پرۆسەی دیپۆرتی ئەم هاووڵاتییه بە هۆی دۆخی تەندرووستی، بەڵام هێشتا مەترسی ڕادەست‌کردنی بە ئێران، له ئارادا هەیه.

نوورزاد عەلیمورادی، سەر بە ئایینی کۆنی یارسانی کوردستانە.

خ.ع

The post مەترسی دیپۆرت کردنەوەی چالاکوانێکی سیاسی له تورکیه بۆ ئێران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە