20
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵیkmmk، ڕۆژی دووشەمە٢٨ی جۆزەردانی٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەکی ٤٢ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی فایەق عەبدوڵاهی سینگان، پەنابەر و دانیشتووی وڵاتی کانادا، له شاری ڤەنکۆڤەر بە دەستی دوو کەسی خەڵکی ئەفغانستان بە لێدانی چەقۆ، کوژرا.
جێی ئاماژەیه، سەرچاوەی ئاگادار و نێزیک له بنەماڵەی ناوبراو ڕایگەیاند، کە بکوژەکان بە پێوەندییەکی تەلەفونی کاژێر دووی نیوەشەو فایەق عەبدوڵاهی له ماڵ ئەکێشنە دەرەوە و هێرشی دەکەنە سەر.
پێویستە بگوترێ، سەرەڕای دەسبەسەربوونی بکوژەکان له لایەن پۆلیسی کاناداوە، هێشتا هیچ زانیارییەک له مەڕ هۆکار و پاڵنەری ئەو کوشتنە، لە بەردەستدا نییه.
خ.ع
The post کانادا؛ کوژرانی هاووڵاتییەکی پەنابەری کورد appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.