یاسووج؛ دەستبەسەری دووبارەی دوکتۆر پەیمان دەستیار لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوکتۆر ئیمان دەستیار چالاکی مەدەنی و ڕێوەبەری پێشووی ئەنجوومەنی ئیسلامی خوێندکارانی زانکۆی پزیشکت یاسووج بەبۆنەی بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێک لە پلەتفۆڕمی ئینستاگەرام لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

هیچ زانیارییەک لە چارەنووس ە شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

شیاوی باسە کە دوکتۆر ئیمان دەستیار پێشتر دووجار لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا لە خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی و لە بەفرانباری هەمانساڵ لەلایەن لقیلێکۆڵینەوەی دادستێنی ڕێژیمی ئێرانەوە لە یاسووج دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

The post یاسووج؛ دەستبەسەری دووبارەی دوکتۆر پەیمان دەستیار لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە