لێدانی کاسبکارێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی سنووری چەمپاراوی بانە کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی یووسف ڕۆستەمزادە ٢٨ ساڵ تەمەن، کوڕی خالید، خێزاندار و خەڵکی گوندی کانیبەردی بانەیان بە باتۆمی کارەبایی دەستیان دایە لێدانی.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەهۆی ئەو زەبری لێیدراوە تووشی خەسار لە بەشی پێی بووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری بانە کراوە.

ق.ش

The post لێدانی کاسبکارێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە