ئیڤان؛ لەناوچوونی بەشێک مەزرا و لەوەڕگەکان بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، بەشێکی زۆر لە مەزراو لەوەڕگەکانی شاری ئیڤان لە پارێزگای ئیلام بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەناو چوون.

شیاوی باسە کە تەنیا خەڵکی خۆجێی ناوچەکە و ژینگەپارێزان بە دەستی بەتاڵ و کەمترین کەرەستەی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەن و هیچ دامەزراوەیەکی حکوومی یارمەتی خەڵکیان نەداوە و دارستانەکانی زاگرۆس هەر ساڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەناو دەچن.

جێی سەرنجە کە هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوەیە چەخماخە و هەورەبرووسکە ڕاگەیەندراوە و ئەمەیش بۆخۆی جێی گومانە، چون زۆربەی دارستانەکانی زاگرۆس لە وەرزی هاویندا دەسووتێنرێن و خۆگێلکردنی حکوومەتیش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە، کە دەستی دامەزراوە ئەمنییەکان بەتایبەتی سپای پاسداران بۆ ڕووتانەوەی زاگرۆسی زیندوو لە ئارادایە.

ق.ش

The post ئیڤان؛ لەناوچوونی بەشێک مەزرا و لەوەڕگەکان بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە