هەورامان؛ لێدانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە هێڵی سنوورت تەتەی هەورامان پاش لەبۆسەخستن و دەستبەسەری دوو هاوڵاتی، دەستیاندایە لێدانی ئەم دوو هاوڵاتییە.

ناونیشانی ئەم دوو هاوڵاتییە کە بەبۆنەی زەبری مشتەکۆڵە، پێ لەقە و شۆکێری کارەبایی خەساری بەرکەوتووە، شادمان پایا ٢٥ ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی هەڵیزاوا لە دەڤەری کۆماسی مەریوانە.

شیاوی باسە کە ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ ئەوەی کۆڵ یان بارێکیان پێ بێت دەستبەسەر و توندوتیژیان لەگەڵ کراوە.

ق.ش

The post هەورامان؛ لێدانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە