چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی هێڵی هه‌ژاری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

نرخی هێڵی هه‌ژاری

سه‌رۆكی پێشووی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ینه‌كانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، سه‌رانه‌ی هێڵی هه‌ژاری سێ هێنده‌ هه‌ڵكشاوه‌.

به‌پێی ئاماره‌ تۆماركراوه‌كانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی، سه‌رانه‌ی هێڵی هه‌ژاری له‌ ساڵی ١٤٠٢، به‌ نیسبه‌ت ساڵی ساڵی ١٤٠٠، سێ هێنده‌ زیادی كردووه‌. هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌ت ئیدعا ده‌كات كه‌ وڵات گه‌شه‌ی ئابووری به‌ خۆیه‌وه‌ بینیه‌وه‌، به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین كه‌می نه‌كردووه‌ و ئاماره‌كان ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ په‌ره‌ ده‌ستێنێت. به‌وته‌ی كارناسانی ئابووری، به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی حه‌وته‌م یه‌كێك له‌ لاوازترین و ناكارامه‌ترین به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ بواری ڕیفاهه‌ و گه‌ڵاڵه‌ی بودجه‌ی ١٤٠٣، زه‌رفیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ژاری نییه‌ و حكوومه‌ت هیچ سیاسه‌تێكی ڕیفاهی و كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری له‌و حه‌وزه‌یه‌دا‌ نییه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە