سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر شاره‌داری جووله‌مێرگ و ئیدامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان

شاره‌داری جووله‌مێرگ

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی جۆزه‌ردان، ده‌زگای قه‌زایی توركیا سزای قورسی ١٩ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ر “محه‌ممه‌د سدیق ئاكیش” دا سه‌پاند و خه‌ڵكی جووله‌مێرگ دژبه‌ سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا ڕژانه نێو شاره‌داری جووله‌مێرگ و “محه‌ممه‌د سدیق ئاكیش”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌موو كارمه‌ندانی شاره‌دارییان له‌سه‌ر كار ده‌ركرد. له‌و ڕۆژه‌وه‌ خه‌ڵكی جووله‌مێرگ له‌سه‌ر شه‌قام خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و وڵامی ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌نیا سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران بووه‌. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌زگای قه‌زایی توركیا سزای ١٩ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌داره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ی خه‌ڵكدا سه‌پاند و لایه‌نگرانی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن.

لێدوانێک بەجێ بهێلە