17
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردانی٢٧٢٤، ڕەزا بەبرنەژاد، لە بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا، دوای پێنج ڕۆژ ئازادکردنی کاتی، سەرلەنوێ دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی قووچان کرا.
ئەم هاووڵاتییە لە ٣١ی گوڵانی ئەمساڵدا، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێکی ئینستاگرام سەبارەت بە کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، له ژێر توندوتیژیی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەسبەسەر و ڕاگوێزی زیندان کرابوو.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە پێشتر ڕەزا بەبرنەژاد لە ڕۆژی بیستی گەلاوێژی٢٧٢٣، لە سەروبەندی ڕۆژی لە دایکبوونی شەهید مەهدی بەبرنەژاد، دەسبەسەر کرابوو.
خ.ع
The post قووچان؛ دەسبەسەرکردنی دووبارەی ڕەزا بەبرنەژاد appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.