کوژرانی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەری لە دەڤەری نەوسوو

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە نەوسوو سەربە شاری پاوە، کۆمەڵێک هاوڵاتی کەلە کاتی کۆڵبەری و پەڕینەوو لە هێڵی سنووری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بوون کردە ئامانج کە بەو هۆیەوە هاوڵاتییەک بەناونیشانی هەژیر محەممەدپوور کوڕی زاهد و خەڵکی جوانڕۆ گیانی لە دەست داوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بەشێوەی ڕاستەوخۆ و بێ هۆشدارپێدانی پێشوەختە ئەم هاوڵاتیانەیان کە لەکۆڵبەریدا بوون کردۆتە ئامانج.

شیاوی باسە کە، تەرمی ئەم هاوڵاتییە بۆ نەخۆشخانەی ناسراو بە قودس لە پاروە ڕاگوازراوە و بڕیارە پاش تێپەڕاندنی قۆناغە ئیدارییەکان بۆ زێدی خۆی لە جوانڕۆ ڕابگوازرێت.

ق.ش

The post کوژرانی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەری لە دەڤەری نەوسوو appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە