ک.م.م.ک:
پێنج شەمە ۱۰ـی جۆزەردانی ۲۷۲۳ـی کوردی هاوڵاتییەک بە ناو هەتاو ئەکرەمی ۳٨ ساڵ لە گوندی ئینگیجەی سەر بە شاری بۆکان لەلایەن چەکدارنی سەر بە (سپاە الزینب) ـی ڕژێمی ئێران دەڕفێندرێت.
بە پێی ئەو زانییاریانەی بە ناوەندی هەواڵنێری KMMK گەیشتووە، پێنجشەمە ۹ـی ئێوارە بە کاتی کرماشان، گرووپێک هێزی چەکداری لەژێر ناوی سپاە الزینب دەکوتنە سەر ماڵی دایکی هەتاوئەکرەمی و دوای پشکنین و گەڕان بە نێو ماڵەکەدا ناوبراو بە بێ ئیزنی دادوەر دەڕفێنن و دەس بەسەر تەلەفوونەکەیشیدا دەگرن.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، هەتاو ئەکرەمی لەگەڵ ماڵ خەزووری کوڕەکەی بە مەبەستی میوانی لە سەردانی ماڵی دایکی دەبن کە هێزێکی پتر لە ۲۰ کەس دەڕژنە نێو ئاوایی و بە هەڵگەڕان بەسەر دیواری ماڵەکەدا بە شێوازێکی بێ حورمەتانە و تۆقێنەر ناوبراو دەستبەسەر دەکەن دەیڕفێنن.
جێگای ئاماژەیە کە، دایکی هەتاو ئەکرەمی لەکاتی ڕفاندنی کچەکەی تووشی جەڵدەی دڵ دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەتاو ئەکرەمی خاوەن کارگەیەکی بەرهەمهێنانی جل وبەرگ بووە کە ماوەیەک لەوەوپێش بۆ بژێوی ژیانی ڕوو لە باشووری کوردستان دەکات وئەم ڕووداوە لەپاش گەڕانەوەی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە.
م.ه
The post هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە دەڤەری بۆکان ڕفێندرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.