14
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، چوارشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، سەجاد مرادی وەندان هاوڵاتی خەڵکی ئاودانان سەربە ئیلام پاش بانگهێشتی بۆ دادگا، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ژێر ناوی ماهپارە هەڵکەوتە لە دەڕەشار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هۆکاری بانگهێشت و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە دانانی ستۆری لە پلەتفۆڕمی ئینستاگەرام سەبارەت بە کۆپتەری سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامی ڕێژیمی ئێران ڕاگەیەندراوە.
ق.ش
The post ئاودانان؛ درێژەی دەستبەسەری سەرەڕۆیانەی هاوڵاتیان لە پێوەندی لەگەڵ کۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.