دەسبەسەرکردنی تاهێر زیوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار

‏ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٤، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی فەرمانی دادگا، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تاهێر زیوە کوڕی کەریم خەڵکی پیرانشار و دەستبەسەریان کرد.

پێویستە بگوترێ، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

جێی ئاماژەیه، لە هەمان ڕۆژدا، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەمیر فەقێ خەڵکی گوندی خورەنج و سەلاح سوڵتانی خەڵکی گوندی سەروکانی، سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

خ.ع

The post دەسبەسەرکردنی تاهێر زیوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە