هه‌رچه‌نده ژماره‌ى ئه‌و ميدياكارانه‌ى رووماڵى پرسه‌كانى توندوتيژى له مه‌كسيك ده‌كه‌ن, هێنده نيين. به هه‌مانشێوه, ژماره‌ى ئه‌و ميدياكارانه‌ى رووماڵى توندوتيژى دژى ژنان ده‌كه‌ن، له‌وانيش پتر نيين, هه‌واڵه‌كان مه‌ترسييان لێئاڵاوه و ئاڵۆزيش بوونه, چونكه زۆرێك له كه‌سايه‌تييه‌كان له ژياندا نه‌ماونه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ى له ژياندا ماونه‌ته‌وه, چ ئه‌وانه‌ى سه‌ر به خێزانى قوربانييه‌كان و چ ئه‌وانه‌ى توندوتيژييان ئه‌نجامداوه, ئه‌سته‌مه رازى بن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى بكه‌ن له كاره ميدياييه‌كاندا.
ئه‌ليس درايڤه‌ر, رووماڵى هه‌واڵه‌كان ده‌كات بۆ جه‌زيره‌ى ئينگليزى و ژماره‌يه‌ك ده‌زگاى ديكه, نزيكه‌ى حه‌وت ساڵى له توێژينه‌وه‌ى پرسى توندوتيژى دژى ژنان به‌سه‌ر بردووه.
كتێبه‌كه‌ى ئه‌و به ناونيشانى (More or Less Dead: Feminicide, Haunting, and the Ethics of Representation in Mexico) هه‌ر له‌م ساڵدا كتێبه‌كه‌ى له لايه‌ن زانكۆى ئهريزۆنا پرێسه‌وه بهچاپگهيهندرا.
درايڤه‌ر، ده‌ڵێت: “هێشتا كه‌ناڵه‌كانى ميديا به زۆريى كار بۆ قووڵكردنه‌وه و رهوايهتيدان به توندوتيژى دژى ژنان ده‌كه‌ن. ئه‌وان وێنه‌ى قوربانييه‌كان وه‌ك سۆزانى و ژنانى خراپه‌كار وێنا ده‌كه‌ن, هه‌ر وه‌ك ئه‌و وێنايهى پۆليس هه‌يه‌تى بۆ قوربانييه‌كان و هێشتا سه‌ره‌ڕاى ئه‌و تاوانه‌ى بهرامبهريان كراوه, لۆمهيان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر مردنهكهشيان”.
له گه‌ڵ درايڤه‌ر, له رێگه‌ى پۆستى ئه‌ليكترۆنييه‌وه وتوێژمان له باره‌ى ئه‌و وانانه‌وه كرد, كه پێويست رۆژنامه‌وانان بيانزانن و لێيانه‌وه فێر بن:
تۆڕى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌وانان: چۆن ده‌توانرێت سوود له توێژينهوهكهت و كتێبه‌كه‌ت وه‌ربگيرێت، وه‌ك پرۆگرامێك بۆ هاندانى ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ى رووماڵى ئه‌و رووداوانه توندوتيژى ده‌كه‌ن، كه سه‌رده‌كێشن بۆ مردنى ژنان؟
ئه‌ليس درايڤه‌ر: پێويسته ئاشنا بكرێن به‌و پرۆگرامه‌ى له ئاماده‌كردنى راپۆرته‌كانى په‌يوه‌ست به رووماڵى رووداوه‌كانى توندوتيژى سيوداد خواريز، كه سه‌ريكێشا بۆ بره‌ودان به كوشتنى ژنان و ئه‌و رووماڵه نائيتيكييهى بۆ رووداوه‌كان كرا, ده‌بێت وه‌ك مێژوو له‌به‌ر چاوى بگرين.
به رێگه‌يه‌ك يان زياتر, رۆژنامه‌وانان, ده‌رهێنه‌ران, نووسه‌ران له خستنه‌ڕوو و باسكردنى توندوتيژييدا بوونه هۆى مردنى زياترى ژنان به رێگه‌ى جياجيا و وروژاندنى سه‌رنج بۆ سه‌ر خودى جه‌سته‌ى قوربانييه‌كان. ئه‌مه‌ش وايكرد, بايه‌خى كه‌متر به لێكۆڵينه‌وه‌ى كرداريانه له باره‌ى تاوانه‌كانه‌وه بدرێت.
قسه‌ى پوخت ئه‌وه‌يه, پێويسته ئێمه ده‌ستبه‌ردارى ئه‌وه ببين كه جه‌سته‌ى ژنان له سۆنگه‌ى رهگهزييهوه نمايشبكهين و له‌و رێگه‌يه‌وه لۆمه‌ى ئه‌وان بكه‌ين, كه بۆچى به‌و جۆره كوژراوون.
ئه‌م رووداوانه, بۆ مه‌كسيك ناوازه نيين. له 2011دا رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمز وتارێكى له باره‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى به كۆمه‌ڵى بۆ سه‌ر كچێكى ته‌مه‌ن 11 ساڵان بڵاوكرده‌وه. ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ى وتاره‌كه‌ى نووسى بوو, چه‌ند كۆتهيشنێكى له وتوێژى ئه‌و كه‌سانه گواستبوويهوه, كه چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدابوون. ئه‌وان پرسيارى ئه‌وه‌يان كردبوو, “دايكى له كوێيه؟”, هه‌روه‌ها قوربانييه‌كه, “ره‌نگه ته‌مه‌نى گه‌وره‌تر بێت به حسابى ئه‌و مكياژ و قژه درێژه‌ى هه‌يه‌تى”.. ئه‌م جۆره لێدوانانه كه له باره‌ى ته‌رمى قوربانييهكانهوه ده‌وترێت, سه‌رده‌كێشێت بۆ مردنى زياترى ژنان.
به جۆرێك ميديا بووه‌ته به‌شێك له جوينهوهى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه ده‌يه‌وێت بيڵێت له باره‌ى ژنانه‌وه و ئه‌ويش جارێك دايكى تۆمه‌تبار ده‌كرێت, كه ئاگادارى كچه‌كه‌ى نه‌بووه و خودى قوربانييه‌كانيش لۆمه ده‌كرێن گوايه خۆيان شايه‌نى ئه‌و چاره‌نووسه بوون و ئه‌وان ئه‌و رێگهيهيان هه‌ڵبژاردووه.
تۆڕى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌وانان: چۆن پرسى كوشتنى ژنان له توێژينه‌وه‌يه‌كى ئه‌كاديميدا شيكار بكه‌ين, ئه‌و پرسيار و گريمانانه چيين كه پێويسته له‌به‌ر چاويان بگرين؟
ئه‌ليس درايڤه‌ر: ئه‌و پرسه پێويسته له شيكارى ئازاردانى دووهمجارهوه لێى بڕوانيين – ئه‌و شێواز و رێگايهى كه كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى نيشتيمانى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌ريه‌ك له ئاستيى خۆيانه‌وه, لۆمه‌ى ئه‌و ژنانه ده‌كه‌ن, كه كوژراوون, ياخود لۆمه‌ى كه‌سوكار و خێزانه‌كانيان ده‌كه‌ن.
له رۆژنامه, ته‌له‌ڤزيۆن, فيلم و كتێبه‌كاندا وه‌سفى قوربانييه‌كان به جۆرێك ده‌كرێت, كه له به‌هاى مرۆييبوونى قوربانييه‌كه كه‌مده‌كه‌نه‌وه و ته‌نيا به چاوى ماددييهوه ده‌ڕواننه قوربانييه‌كان و ده‌سته‌واژه‌ى ماددى بۆ وهسفكردنهكهيان به‌كار ده‌هێنن.
بۆنموونه: باسى قه‌باره‌ى سينگى قوربانييه‌كه ده‌كه‌ن. ياخود جۆرى جلوبه‌رگه‌كه‌ى باس ده‌كه‌ن, يان دێن باسى بۆياغى نينۆك و ره‌نگى قژى ده‌كه‌ن. (–بۆنموونه له ميدياى كوردييدا, بۆ رووماڵى تاوانى كوژرانى سنوور، كه له پاركى دايكى شارى سلێمانى كوژرا باسى مۆبايل و ژماره‌ى ئه‌و مۆبايل و سيمكاراتانه ده‌كرا كه سنوور پێى بووه – و.).
پێويسته وێنه‌گر, رۆژنامه‌وان, ده‌رهێنه‌ر, چالاكان, هونه‌رمه‌ندان فێرى ئه‌وه ببن, چۆن به رێگه‌يه‌كى گونجاو كه رێز بۆ قوربانييه‌كه و كه‌سوكاريان بهێڵێته‌وه و سه‌ر بكێشێت بۆ هێنانه‌دى دادوه‌رى كار له‌سه‌ر رووداوه‌كان بكه‌ن.
تۆڕى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌وانان: ره‌وشى ئێستاى توندوتيژى دژى ژنان له چ ئاستێكدايه.. به تايبه‌تى له مه‌كسيك كه ده‌بێته هۆى مردنى ژنان.. كاتێك كاره‌كه په‌يوه‌ندى به ئامرازه‌كانى راگه‌ياندنى مه‌كسيك و ئه‌مريكاوه هه‌يه..؟
ئه‌ليس درايڤه‌ر: هه‌ريه‌ك له ميدياى مه‌كسيك و ئه‌مريكا به‌وه ده‌ستيانپێكرد, كه بايه‌خى زۆرتر به پرسه‌كه بدرێت, فايس, به‌م دواييانه بهڵگهفيلمێكى له باره ئه‌و توندوتيژييانهوه ئاماده كرد, كه سه‌رده‌كێشن بۆ كوشتنى ژنان له مه‌كسيك. سن ئهنبارگۆ, سێ به‌شى له ساندرا رۆديجۆيه نييتۆ, بڵاو كرده‌وه.
تۆڕى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌وانان: شتێك هه‌يه مه‌كسيك له رووى توندوتيژى دژى ژنان كه ده‌بێته هۆى كوشتنيان له هه‌ر شوێنێكى ديكه‌ى جيهان جيا بكاته‌وه؟
ئه‌ليس درايڤه‌ر: به‌ڵێ, لێره زۆر پرسى ئاڵۆز هه‌ن. يه‌كه‌م: لێره ئاستى جياكارى له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌گه‌ز بووه‌ته به‌شێكى به‌رچاوى په‌يكه‌رى زۆرێك له دامه‌زراوه گه‌وره‌كانى مه‌كسيك, وه‌ك پۆليس, سوپا, سيستمى دادوه‌رى.
خۆم ئه‌و كاته‌ى له مه‌كسيك بووم, له بوارى مافه‌كانى مرۆڤ كارم ده‌كرد, دواى ئه‌وه‌ى بينيم پارێزه‌ر و پاسه‌وانى زيندانه‌كان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژنان و ئه‌و تاوانانه ده‌كه‌ن, كه له به‌رامبه‌ر ژناندا ئه‌نجامده‌درێن, تێگه‌يشتم, كه هيچ گومانێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڵێم له‌وێ, زۆر ئه‌سته‌مه مامه‌ڵه‌يه‌كى مرۆييانه و دادويستانه له‌گه‌ڵ ژنان بكرێت.
جياكارى له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌گه‌ز, به قووڵى ره‌گى داكوتاوه. ئه‌وه رێگره له‌وه‌ى ژنان بگه‌نه دادوه‌رى و زۆركهڕهت ده‌نگيان فه‌رامۆش ده‌كرێت و هاواريان نابيسترێت و ته‌نانه‌ت له شكۆى كێشهكهشيان كه‌مده‌كرێته‌وه. له زۆر شوێنى مه‌كسيك, هێشتا ژنان له چوارچێوه‌ى ماڵدا له قاوغدراوون. زۆرجار, كه لە شوێنێكى گشتيى ببينرێت, يان رووبه‌ڕووى تاوانێك ببێته‌وه له شوێنێكى گشتييدا ئه‌و پرسياره ئاماده‌يه, “بۆچى له ماڵه‌وه نه‌بووه و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانى نه‌ماوه‌ته‌وه و هاتووه‌ته ده‌ره‌وه”, “بۆچى به بێ هاوسه‌ره‌كه‌ى سووڕاوه‌ته‌وه و كه‌سى له‌گه‌ڵدا نه‌بووه”.
تۆڕى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌وانان: ئايا هيچ پێودانگێكى ديكه هه‌ن, بايه‌خى تايبه‌تييان بۆ رۆژنامه‌وانان هه‌بێت؟ ئاشكرانهكردنى سه‌رچاوه؟ مه‌ترسييه‌كان؟ چۆنێتى پاراستنى خود و سه‌رچاوه‌كان؟
ئه‌ليس درايڤه‌ر: ئه‌وه‌ى وايكرد, توێژينه‌وه‌كه‌م به ئه‌نجام بگات, ئه‌و په‌يوه‌ندييه خۆجێيانه بوو, كه درووستم كردبوون, وه‌ك پهيوهندييم له‌گه‌ڵ حوليان كاردۆنا,وێنه‌گرى رۆژنامه‌وانى, كه له خواريز بوو, ئه‌و بيست ساڵ له‌وێ ده‌ژيا. ئه‌و زۆر رێنمايى كردم و ئامۆژگارى كردم چۆن تێبينى خواريز بكه‌م, له كاتێكدا ئه‌و شاره مه‌ترسيدارترين شار بوو له جيهاندا.
سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌كانيش, هيچ يه‌كێك له‌وان داواى لێم نه‌كرد, ناوى بڵاونه‌كه‌مه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت, كه من كتێبێكى ئهكاديميم ئاماده ده‌كرد و ژماره‌يه‌كى كه‌م له خوێنه‌ران به‌ده‌ستيان ده‌گات و ساڵانێكى زۆرى ده‌وێت تا به چاپ ده‌گات و ئه‌مه‌ش واده‌كات مه‌ترسييه‌كان كه‌متر ببنه‌وه.
http://www.alicedriver.com
سەرچاوە: فەیسبووکی ئەرسەلان ڕەحمان