13
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٣١ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، پێنج کەس لە چالاکانی ڕاگەیەندکار و هەڵسووڕێنەرانی لاپەڕەی ئینستاگرامی شنۆیەکەم بەتۆمەتی بەشداری و ڕووماڵکردنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
هەژار مەحموودی وێنەگر و هەواڵنێر، دڵشاد شاداب وێنەگر، باست قادرزادە وێنەگر، سەمیع مەحموودی ئەقدەم، وانەبێژی زمانی کوردی و زاهیر حاجیپوور بێژەر، ئەو هاوڵاتیانەن کە جگە لە دەستبەسەری، موبایل، لۆپ تۆپەکانیشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
شیاەی باسە کە پەیجی ئینستاگرامی شنۆیەکەم لەبەر دەستی گشتی نەماەە.
ق.ش
The post درێژەی دەستبەسەری سەرەڕۆیانەی هاوڵاتیان لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.