دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ ماشەڵڵا کەرەمی لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٣١ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، ماشەڵڵا کەرەمی باوکی محەممەد مەهدی کەرەمی، لە هاوڵاتیانی ئێعدامکراوی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی کەرەجەوە بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، حوکمی دادگای سەرەتایی بەناوبراو ڕاگەتەندراوە، ناوبراو بەتۆمەتی گردبوونەوە و ڕێخستن بەئامانجی تاوانکردنی دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٥ ساڵ و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە ساڵێک زیندان مەحکووم کراوە.

ق.ش

The post دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ ماشەڵڵا کەرەمی لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە