پشتڕاستبوونه‌وه‌ی مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و شاندی یاوه‌ری له‌ وه‌رزه‌قان

ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٣١ی گوڵان، پاش چه‌ندین ساعه‌ت گه‌ڕان و وه‌رگرتنی یارمه‌تی له‌ وڵاتانی توركیه‌ و ڕووسیه‌، سه‌رئه‌نجام لاشه‌ی هێلیكۆپته‌ری سه‌رۆك كۆمار و شاندی یاوه‌ری له‌ به‌رزاییه‌كانی وه‌رزه‌قان دۆزرایه‌وه‌ و مه‌رگی هه‌موویان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌.

له‌و ڕووداوه‌دا، “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” سه‌رۆك كۆمار، “حسێن ئه‌میرعه‌بدۆڵڵاهیان” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئاخووند “ئال هاشم” ئیمام جومعه‌ی ته‌ورێز، “مالك ڕه‌حمه‌تی” ئوستانداری ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، سه‌رهه‌نگێكی سپای ئه‌نسارۆلمه‌هدی، خه‌له‌بان و یاوه‌ره‌كه‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی به‌شی فه‌نی كوژراون. ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی به‌یانی دووشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمی “محه‌ممه‌د موخبر”ی وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری كاتی ده‌ست نیشان كرد و ده‌وڵه‌ت به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یاندنێكی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ بڵاو كرده‌وه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە