40
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆی ڕۆژئاوای كوردستان مه‌راسمێكیان به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن به‌ڕێوه برد و له‌لایه‌ن خوێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه پێشوازی گه‌رمی لێ كرا.
له‌و مه‌راسمه‌دا سه‌ره‌تا ڕێز له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گیرا و دواتر له‌سه‌ر مێژۆی ٨ی مارس، مافه‌كانی ژنان، دۆخی ژنان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و به تایه‌بت ڕۆژئاوای كوردستان قسه و باس كرا. له ئیدامه‌دا گوڵ و خه‌ڵات به خوێندكارانی كچ به‌خشرا و مه‌راسمه‌كه له جه‌وێكی پڕ له شایی و خۆشی و هه‌ڵپه‌ڕكێ دا كۆتایی پێهات.