بۆکان؛ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

‏ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گوڵانی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئیبراهیم ناسری خەڵکی بۆکان و خێرخوازێکی بواری دروستکردنی خوێندنگا، دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەت لەم شارە، دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی فەرمانگەی ئیتلاعاتی رژێم له شاری بوکان کراوە.

تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری بانگهێشتکردن و دەسبەسەرکردنەکەی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

خ.ع

The post بۆکان؛ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە