سوتاندنی بە ئەنقەستی زبڵ و خاشاک لە بناری چیای دیوانگا لە هەرسین لەلایەن شارەوانییەوە

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی هەینی ٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٤، شارەوانی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، له ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، پاشماوە کەڵەکە کراوەکان لە دیوی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی چیای دیوانگا-یان سووتاندووە .

سووتاندنی زبڵ و پاشماوەکان لە ژینگەدا، لێکەوتەی جددی و وێرانکەری لێدەکەوێتەوە.

پێویستە بگوترێ لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، هاووڵاتیانی نیشتەجێی ئەم ناوچەیە چەندین جار بەرپرسانیان لەم وێرانکردنی بە ئەنقەستانەی ژینگە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی بەدی نەهاتووە.

خ.ع

The post سوتاندنی بە ئەنقەستی زبڵ و خاشاک لە بناری چیای دیوانگا لە هەرسین لەلایەن شارەوانییەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە