برینداربوونی سێ هاووڵاتی له کاتی کۆڵبەریدا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی پویا عەبدی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت و محەمەد دێهقان خەڵکی شاری دیواندەرە، لە قاچیانەوە بوونە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕژێمی ئێران لە سنووری بانە و بە سەختی بریندار بوون.

لەو پێوەندەدا، ڕۆژی شەممە ٢٩ی گوڵانی ئەمساڵ، کۆڵبەرێک کە ناسنامەی نادیار و خەڵکی شاری مەریوانە، بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕژێمی ئێران لە سنووری تەتە، بە سەختی بریندار بوو.

خ.ع

The post برینداربوونی سێ هاووڵاتی له کاتی کۆڵبەریدا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە