خالید مەحموودی هەمدیسان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە جوانڕۆ دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هەینی ٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەمدیسان دەستیان دایە ڕفاندنی خالید مەحموودی گەنجی ٢٠ ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی شانەڕەش سەربە ڕوانسەر و دانیشتووی جوانڕۆ و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە پێشتر لەڕەوتی ڕاپەڕینی ژینا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە زیندانی دیزەڵاوای ڕێژیم لە کرماشان بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.

شیاوی باسە کە خالید مەحموودی لەکاتی دەستبەسەری یەک مانگە لە ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی سپای پاسداران لەژێر ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ بەتۆمەتگەلی ڕێبەری کردنی ناڕەزاییەکان و بەشداری لە ئاگرتێبەردانی ماڵی بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە شاری جوانڕۆ کراوە.

ق.ش

The post خالید مەحموودی هەمدیسان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە جوانڕۆ دەستبەسەر کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە