ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵانی ساڵی ٢٧٢٤، ژنێک بە ناسنامەی کوبرا دڵاوەر کچی عەلی خەڵکی دێلوڕان لە لایەن مێردەکەیەوە بە چەکی گەرم کوژرا.
جێی ئاماژەیە کە کوبرا دڵاوەری دایکی دوو منداڵە و هاوسەرەکەی دوای کوشتنی هەڵاتووە و هۆکاری کردەوەکە بۆ داواکاری جیابوونەوە لە لایەن کوژراوەکە دەگەڕێتەوە.
پیاوسالاری فاکتەرێکە کە مافەکانی ژنان بەرتەسک دەکاتەوە و پێشێلی دەکات، کە له سنووری ژێرچەپۆکی کۆماری ئیسلامیشدا، ئەم ئایدۆلۆژیایە کاریگەری نەرێنی هەیە لەگەڵ کەیسەکانی وەک سنوورداربوونی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و کار، هەڵاواردن لە یاساکانی بنەماڵە و کۆمەڵایەتی، هەروەها سنووردارکردنی مافە دارایی و ئابوورییەکانی ژنان. ئەم دۆخە پێویستی بە گرنگیدان و چاکسازییەکی سیستماتیکە، بۆ ئەوەی مافی ژنان بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و هەموو ژنان بە بێ جیاوازی بەشداری کاروباری کۆمەڵایەتی بن و مافەکانیان دەستەبەر بکەن.
خ.ع
The post کوژرانی ژنێک لە شاری دێلوڕان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.