جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی دیکە لە قزڵحیسار

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٤، سێ هاووڵاتیی خەڵکی لوڕستان بە ناسنامەی محەممەد ڕەزا ڕەحیم‌پوور خەڵکی دڵفان، محەممەد کەریم فەزڵی خەڵکی کوئەشت و سیروس حەیات‌بینی خەڵکی کوئەشت لە زیندانی قەزڵحیسار له سێدارە دران.

جێی ئاماژەیه کە ئەو هاووڵاتیانە پێشتر لە لایەن دادگاکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، بە تۆمەتی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرابوو.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە سیروس حەیات‌بینی برای هاووڵاتی سیامەک حەیات‌بینییه، کە لە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، بە تۆمەتی هاوشێوە تاوانبار و لەم زیندانەدا لە سێدارە درا.

خ.ع

The post جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی دیکە لە قزڵحیسار appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە