حوکمی لەسێدارەدانی خەسرەو بەشارات لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ‌ کرا

‏ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٤، خەسرەو بەشارەت، زیندانیی ئایینی خەڵکی شاری مەهاباد، لە زیندانی قزڵحەسار لە شاری کەرەج لە سێدارە دراوە.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ئەمساڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ زیندانی تاکەکەسی گواسترابویەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە خەسرەو بەشارەت له سەرماوەزی ٢٧١٩ی کوردی، لەگەڵ فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، قاسم ئابەستە، داود عەبدوڵڵاهی و ئەیوب شێخە، بە تۆمەتی ئیفساد فی‌الارض و موحاڕەبە لە ڕێگەی ئەندامێتی له گروپە ئائینییەکان، سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرا.

خ.ع

The post حوکمی لەسێدارەدانی خەسرەو بەشارات لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ‌ کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە