کوشتنی کرێکارێک دوایی داواکاری حەقدەستی پاشەکەوتخراوی

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٤ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، کرێکارێک بەناونیشانی ئارمین ڕەحمەتی ٢٢ساڵ تەمەن خەڵکی دیواندەرە کوژرا.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە دوابەدوای بەدواداچوونی بۆ وەرگرتنی حەقدەستی پاشەکەوتخوراوی بەبڕی ملوێنێک و پانسەدهەزار تمەن سەردانی شوێنی کاری پێشوی دەکات و لە تێهەڵچوون لەگەڵ دەستوپێوەندییەکانی خاوەن کارەکەی دەکوژرێت.
کەسی بکوژیش کرێکارێکی تەمەن ١٦ ساڵە کە لەسەر داوا و فرمانی خاوەنکار لەگەڵ ئارمین ڕەحمەتی تێهەڵدەچێت.

ق.ش

The post کوشتنی کرێکارێک دوایی داواکاری حەقدەستی پاشەکەوتخراوی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە