ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ڕێژیمی ئێران لە هێڵی سنووری میشیاوی ژووروو ئەسپ و ئاژەڵی باربەری چەندد کاسبکاری خەڵکی سەقزیان دایە بەر دەسڕێژی چەکەکانیان و کوشتیان.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم ئاژەڵانە تەنیا سەرمایەی ئەم کاسبکارانە و لەم ڕێگەوە بژیوی ژیانیان دابین دەکرد.
شیاوی باسە کە ئەم کردەوو قیزەونە پێچەوانەی هەر پێوەرێکی مرۆیی، ژینگەییە و کوشتنی ئاژەڵان لەژێر هەر ناوێک دەرخەری هۆڤەی ئەو سیستەمە دەخاتەڕۆ کە تەنانەت ڕەحم بە ئاژەڵانیش ناکات و بەفڕێدانی لاشەی ئاژەڵانیش پیسبوونی ژینگە و تەندرووستی خەڵکی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
جێی سەرنجە کە ئەمە یەکەمجار نییە و ساڵانە سەدان ئاژەڵی باربەر وەکوو کەر، ئەسپ، مایین و هێسری هاوڵاتیان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران دەکوژرێن.
ق.ش
The post سنووری میشیاوی ژووروو؛ کوشتنی ئەسپی کاسبکارانی خەڵکی سەقز لەلایەن پاسەوانانی سنوورەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.